کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنی بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
سەبارەت بە سبەی
یەکشەممە، کەشناسی پێشبینیکردووە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا بێت
و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەپێی بڵاوکراوەکە،
لە گەرمیان پلەی گەرما ٤٠ پلەی سیلیزییە و بەوەش دەبێتە گەرمترین ناوچەی هەرێمی
کوردستان و ئیدارەی سۆرانیش، بە ٣٢ پلەی سیلیزیی دەبێتە فێنکترین ناوچە.
هاوکات، کەشناسی،
ئاماری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە بەمشێوەیە:
سلێمانی: ١.٨
ملم
رەواندوز: ٠.٧
ملم
ماوەت: ٠.٨ ملم
قەڵادزە: ٠.٦
ملم
کانی ماسی:
٠.٦ملم
قرگە: ٢.٧ ملم
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٣٥
سلێمانی: ٣٣
دهۆک: ٣٤
کەرکوک: ٣٨
هەڵەبجە: ٣٥
زاخۆ: ٣٥
سۆران: ٣٢
گەرمیان: ٤٠