سەردێڕ:

بازرگانێک لە کەرکوک کوژرا؛ هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە

AM:11:32:27/05/2023

22996 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنوری پارێزگای کەرکوک بازرگانێک لەناو باخەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گوللـە بەسەر جەستەوەیەتی.


ئەمڕۆ شەممە، عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سەقزلی لە سنوری پارێزگای کەرکوک بازرگانێک بە ناوی ‌‌‌‌‌"ئـ.ع" لە باخەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە، کە تەمەنی ٤٠ ساڵە.

باسی لەوەشکرد، بازرگانەکە بە سێ گولـلە کوژراوە کە دووانیان نراوە بە سەرییەوە. لە ئێستاشدا پۆلیس بەتۆمەتی رووداوەکە؛ هاوسەرەکەی دەستگیرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو بازرگانە تەمەنی ٤٠ ساڵە و خاوەنی پاڵاوگەی نەوتە و نیشتەجێی شاری هەولێرە.













گەلەری