سەردێڕ:

لەکاتی روماڵی خۆپیشاندانی کاسبکارانی هەولێر؛ هێزێکی ئەمنی هێرشیکردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی

AM:10:22:27/05/2023

4820 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی روماڵی خۆپیشاندانی شوتی فرۆشانی هەولێردا هێزێکی ئەمنی هێرشیکردە سەر تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی.


ئەمڕۆ بەشێک لە کاسبکارانی مەیدانی فرۆشتنی شوتی لە هەولێر بەهۆی رێگریکردن لە کارکردنیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای موسڵ- هەولێریان داخست.

 

لەکاتی روماڵی رووداوەکان و گەیاندنی ناڕەزایەتی شوتی فرۆشاندا هێزێکی ئەمنی هێرشیکردە سەر تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی و لەو ساتەشدا رزگار کۆچەر بە هێزە ئەمنییەکان دەڵێت، "کامێرەکەمان لادەبەین بەڵام بە توند و تیژی نا، دەست لەسەر کامێرەکە دامەنێ."

ساتی رێگریکردن لە تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی:

 













گەلەری