سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق: لە هەوڵداین بۆ دامەزراندنی زیاتر لە ٢٣٧ هەزار کەس

PM:11:27:26/05/2023

2504 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی زیاتر لە ٢٣٧ هەزار کەس لە ٣١٥ لە فەرمانگەی عێراقدا.


تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵێکی زۆر دەدەن تا لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا دادپەروەر بن و دامەزراندنەکە بێ جیاوازی هەموویان بگرێتەوە.

وتیشی، مەرجی گرێبەستی کرێکارانی رۆژانە بەجۆرێک رێکدەخەنەوە کە لە سود و قازانجی ئەواندا بێت.

باسی لەوەش کردووە، تا ئێستا نزیکەى ٤٠٠ هەزار کارمەندی گرێبەست دامەزراون و کراونەتە هەمیشەیی، زیاتر لە ١٣٨ هەزار کەسیش گرێبەستەکانیان نوێکراوەتەوە.













گەلەری