سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە بودجەدا کران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:04:58:26/05/2023

14072 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییانەی لە بودجەدا کراون نادەستوورین و دژی رێککەوتنی هەرێم و بەغدان. دەشڵێت، "پابەند نابین پێیانەوە."


ئەمڕۆ هەینی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گۆڕانکاریانەی دوێنێ لەلایەن لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو گۆرانکارییانە دژی بنەماکانی رێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگییان لەسەر دراوە.

دەشڵێت، "ئێمە وەک حکومەتی هەرێم،بەهیچ شێوەیەک ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی سودانی کراوە."













گەلەری