وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سعودییە رێککەوتوون بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی داتا و زانیاری تایبەت بە رووپێوی جیۆلۆجی و لەو رووەوە هەنگاوى باشیان ناوە لە پێکەوە بەستنی هێڵی کارەبایی نێوان سعودییە و عێراق.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی هەماهەنگی سعودیە-عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، لەگەڵ لایەنی سعودی رێککەوتن کراوە بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی داتا و زانیاری رووپێوی جیۆلۆجی.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لە کاری هاوبەشی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی پێکبەستی کارەبای نێوان سعودییە و
عێراق هەنگاوی باشیان ناوە و کار دەکەن بۆ بونیادنانی ناوچەی پیشەسازی تایبەتمەند.
باسی
لەوەش کرد، پێشوازی لە کۆمپانیا سعودییەکان دەکەن بۆ کاری وەبەرهێنانی غازی سروشتی
کە لە قۆناغى پێنجەمی پڕۆژەکانی عێراق بەشدارن و لە ماوەی داهاتوو دا قۆناغى شەشەمی
پڕۆژەکانیش رادەگەیەنرێت.
دوێنێ
پێنجشەممە حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی رێککەوت و کاری وەبەرهێنانی
کێڵگەی غازی سروشتی عوکاز کە گەورەترین کێڵگەی عێراقە بەخشی بەو کۆمپانیایە.