سەردێڕ:

کەشناسی وادەی تەواوبوونی خۆڵ بارینی ئاشکرا کرد

AM:10:32:26/05/2023

3188 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی سلێمانی پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاماژە بە ناسەقامگیری کەش دەکات لە ئەمڕۆ و سبەی و دەشڵێت، سبەی خۆڵ بارین کەمدەبێتەوە یاخود نامێنێت.


ئەمڕۆ هەینی، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەسناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

لە بارەى خۆڵ بارین ئاسۆ کەمال وتی، "بەهۆی چالاک بوونی باوە لە کاتەکانی دوێنی شەو، ئەمڕۆ خۆڵ بارین بەردەوام دەبێت و سبەینێ کەم دەبێتەوە یان تەواو دەبێت، وتیشى، ساڵی رابردوو ١٧ حاڵەتی خۆڵ بارین تۆمارکراوە، بەڵام ئەمساڵ کەمترە".

ئاماژەی بەوەش کرد، مەودای بینین لە نێوان ٥ تاکو ٦ کیلۆمەترە.

هاوکات باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ ٧٨١ ملم باران باریوە کە ساڵی پار تاکو ئەمکاتە ٤٣٣ ملم باران باریبوو.

ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵ بارین ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاواى عێراق گرتوەتەوە و بەهۆى ئەو خۆڵ بارینەوە.

لای خۆیەوە سامان یابە، بەڕێوبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، تاكو کاتژمێر ۱۲شەوی رابردوو بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ۱٥٥سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر تەندروستی

هاوکات وتیشى، لە بەیانی ئەمڕۆ هەینیشەوە ۳۳ کەس سەردانیان کردون بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی تەنگەنەفسیەوە.

لە پارێزگاى کەرکوک زیاتر لە ١٨٨ کەس رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

 













گەلەری