سەردێڕ:

نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

مامەڵەکارێکى دراو لە ناو بازاڕ
AM:09:50:26/05/2023

27124 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سەرەڕای ئەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو داخراون، بەڵام بەشێك لە بەهای دراوە بیانیەكان گۆڕانكاریان بەسەرهات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


هاوکات تمەنی ئێرانی لە نزمترین ئاستیدایە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن مامەڵەى پێوەدەکرێت و هاوکات لیرەى تورکیش دابەزینى بەرچاوى تۆمار کردوە و یەک دۆلار نزیکە لە ٢٠ لیرەى تورکیەوە.

هەر بە پێى زانیارییەکان، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٩ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر ئەژی محەمەد شارەزای بازاڕە ئابورییەکان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هۆکار ئێستا بەهای دۆلاریان بەرز راگرتووە یەکەمیان پەنابردنی هاوڵاتیان بۆ کارتە بانکییەکان و بەکارهێنانی بۆ گەشتکردن و خەرج کردنی لە دەرەوەی وڵات، وتیشی، "ئەو جووڵەیە رێژەی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان کەم کردووە".

باسی لەوەش کرد، "دووەم هۆکارییان هەوڵی کۆمەڵێک بازرگانە کە لە ماوەی رابردوو دۆلاریان بە نرخی بەرز کڕیوە و ئێستا دەیانەوێت زیانی کەمیان بەربکەوێت بۆیە جووڵە و مامەڵەی دۆلار بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرن تاکو نرخەکەی بەرز دەبێتەوە پاشان دەیفرۆشن".

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ماوەی رابردوو دا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاندبوو، بەهای دۆلار بۆ سەر نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق دادەبەزێت.













گەلەری