سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزی

AM:08:33:26/05/2023

1244 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەى دوو دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ هەینى، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار دابەزیوە و بە ٧١ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت لە بازاڕە جیهانییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە، سعودیە و عێراق پەیامێکی هاوبەشیان ئاڕاستەی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کرد و دوایان کردووە پابەند بن بە رێکەوتنی رێکخراوەکە لە خزمەت کردنی بەرژەوەندی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران لە پێناو پشتیوانی کردن لە گەشە کردنی ئابوری جیهانی.

لە رێکەوتی ٥ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم دەکرێتەوە و ئەو بڕیارەش لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە کاری پێدەکرێت.

پێشتریش هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوەیت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەم بکەنەوە.

باسیان لەوەش کرد، ئەو هەنگاوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بە شێوەیەک دژ نەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشوی کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بە گوێرەی ئاژانسی بلوومێرگ، حکومەتى سعودییە نرخی نەوتی لە بودجەی ئەمساڵی دا بە ٨٠ دۆلار هەژمار کردووە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دا لەسەر ئاستی جیهان.













گەلەری