AM:10:43:25/05/2023
3556 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی کارکردندا کرێکارێک بەهۆی بەرکەوتن بە تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ئین ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک کە پیشەی کرێکارە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ـە، بەهۆی تەزووی کارەباوە لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی
بەوەشكرد، ئەو کرێکارە ناوی مەریوان عەزیز بووە و خێزاندار بووە و خاوەنی دوو منداڵە.