سەردێڕ:

نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی یەک هەفتەی رابردوو بەرزبووەوە

AM:08:15:25/05/2023

884 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی بەهاکەی یەک دۆلار بەرزبوەتەوە و بەرزترین نرخە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبوەتەوە و بە ٧٤ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت لە بازاڕە جیهانییەکان.

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێک دایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوەیت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەم دەکەنەوە.

باسیان لەوەش کرد، ئەو هەنگاوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بە شێوەیەک دژ نەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بە گوێرەی ئاژانسی بلوومێرگ، حکومەتى سعودییە نرخی نەوتی لە بودجەی ئەمساڵی دا بە ٨٠ دۆلار هەژمار کردووە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دا لەسەر ئاستی جیهان.













گەلەری