سەردێڕ:

کۆمارییەکی دیکە کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا راگەیاند

PM:11:30:24/05/2023

2804 جار خوێندراوەتەوە

رۆن دیسانتێس پارێزگاری فلۆریدای سەر بە پارتی کۆماری بە فەرمی کاندید بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا راگەیاند و ئەمەش دەبێتە ئاڵنگارییەکی روون بۆ دۆناڵد ترەمپ.


رکابەری پارتی کۆماری ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە نێوان رۆن دیسانتێسی تەمەن ٤٥ ساڵانی راسترەو و دادوەری ئێستای ویلایەتی فلۆریدا و دۆناڵد ترەمپ-ی تەمەن ٧٠ ساڵان بەڕێوەدەچێت.

دیسانتێس لەم دواییانە دا لە نێو نێوەندگیرە راسترەوە سیاسییەکانی ئەمەریکا دەرکەوت و وەکو رکابەرێکی جدی دۆناڵد ترەمپ سەیر دەکرێت و هەردووکیان کاندیدی پارتی کۆماریین.

رۆناڵد دیۆن دی سانتێس لە ساڵی ١٩٧٨ لە دایک بووە و سیاسەتمەدارێکی ئەمەریکییە لە ساڵی ٢٠١٩ بووە بە ٤٦مین پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا و لە ساڵی ٢٠٢٢ دووبارە هەڵبژێدراوەتەوە ئەندامی پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکایە.

ئێستا، کاندیدەکانی پارتی دیموکراتەکانی ئەمەریکا بریتین لە (جۆو بایدن، ربێرت ئێف کێنەدی، ماریان ویلیامسن).

کاندیدەکانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا بریتین لە (جۆن بۆڵتن، لیز چانێی، کریس کریستی، تێد کرەز، رۆن دیسانتێس، لاری ئێڵدەر، نیکی هەلی، ئاسا هەچینسن، پێری جۆنسن، ستیڤ لافێی، کریستی نوێم، مایک پێنس، مایک پۆمپەیۆ، ڤایڤێک راما سوامی، مارکۆ روبیۆ، تیم سکۆت، کریستۆفەر سونونو، دۆناڵد ترەمپ، گلێن یۆنگکن).













گەلەری