سەردێڕ:

هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا ١٩ ئۆپەراسیۆنى نهێنییان ئەنجام داوە

PM:10:05:24/05/2023

2692 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی توێژینەوەیەک لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوو هێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا بە شێوەیەکی نهێنی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ١٩ وڵاتی جیهان کردووە لە ناویاندا ئۆکرانیا و سوریا.


رۆژنامەی "the Guardian"ی بەریتانی بلاوی کردەوە لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردوو هێزی خزمەتی ئاسمانی بەریتانیا "SAS" بەشدارییان لە چەندین ئۆپەراسیۆنی نهێنی ١٩ وڵاتی جیهان کردووە، لە ناویاندا وڵاتانی سوریا و ئۆکرانیا و سودان.

یەکە هەڵبژێردراوەکانی سوپای بەریتانیا بە شێوەیەکی نهێنی ئۆپەراسیۆنەکانیان ئەنجام داوە بەبێ ئەوەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا چالاکییەکانیان بڵاو بکاتەوە، بەڵام تیمێکی توێژەر بە ناوی جووڵەی چەکداری لیستێکی لە بارەى چالاکییەکانی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دروست کردووە.

لیستی توێژەرەکان لە زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکان دا ئاماژە بە هێزی خزمەتی ئاسمانی تایبەت و خزمەتی بەلەمی تایبەت و خزمەتی فەوجی سیخوڕی بەریتانیا نیشان دەدات کە زۆربەی کات لەلایەن سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگرییەوە بۆ ئەرکی مەترسیدار جووڵەیان پێ دەکرێت.

بە گوێرەی توێژینەوەکە هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا بە شێوەیەکی زیاتر لە سوریا چالاک بوون لە ساڵی ٢٠١٢ چوونەتە ئەو وڵاتە شان بە شانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە دژی رژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا جەنگاون.

هاوکات، لە نووسراوە نهێنییە دزە پێکراوەکانی حکومەتى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکاش دا دەرکەوتبوو کە ٥٠ سەربازی هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا لە ئۆکرانیا ئامادەییان هەبووە لەم ساڵ دا.













گەلەری