سەردێڕ:

دوای داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار چی لێهات؟

PM:06:21:24/05/2023

17656 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٦٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێک دا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٧ هەزار دینار بوو.

ئەژی محەمەد شارەزای بازاڕە ئابورییەکان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هۆکار ئێستا بەهای دۆلاریان بەرز راگرتووە یەکەمیان پەنابردنی هاوڵاتیان بۆ کارتە بانکییەکان و بەکارهێنانی بۆ گەشتکردن و خەرج کردنی لە دەرەوەی وڵات، وتیشی، "ئەو جووڵەیە رێژەی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان کەم کردووە".

باسی لەوەش کرد، دووەم هۆکارییان هەوڵی کۆمەڵێک بازرگانە کە لە ماوەی رابردوو دۆلاریان بە نرخی بەرز کڕیوە و ئێستا دەیانەوێت زیانی کەمیان بەربکەوێت بۆیە جووڵە و مامەڵەی دۆلار بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرن تاکو نرخەکەی بەرز دەبێتەوە پاشان دەیفرۆشن.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ماوەی رابردوو دا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاندبوو، بەهای دۆلار بۆ سەر نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق دادەبەزێت.













گەلەری