PM:05:54:24/05/2023
12420 جار خوێندراوەتەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخان ته‌قه له سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌وشاره کرا و قایمقامى دەربەندیخانیش هۆکارى تەقە کردنەکە بۆ ئێن ئاڕ تى ئاشکرا دەکات.
دوای ئەوەى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، کەسێکەوە تەقەى لە شوێنى مانەوەى عوسمان عەبدوڵا سەرۆکى شارەوانى دەربەندیخان کرد، سلێمان محمد قایمقامى دەربەندیخان لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه خانوى زیاده‌ڕۆى دروستكردوه، تەقە له‌سه‌رۆكى شاره‌وانى كراوه و ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش زیانی گیانی نەبووە، به‌ڵكو فیشه‌ك به‌ر ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆکی شارەوانی کەوتووە".
لە بارەى هۆكارى كێشه‌كه‌ش قایمقامى دەربەندیخان ئاشكرای
كرد، "بەهۆی کێشەی خانوی زیادەڕۆوە بووه، چونکە سه‌رۆكى شاره‌وانیى رێگریکردوە
لە دروست کردنی خانوی زیادەڕۆ".
گۆران لوقمان - سلێمانى