PM:04:33:24/05/2023
1592 جار خوێندراوەتەوە
داواکاری گشتی ویلایەتی نیویۆرک دوو پارچەی شوێنەواری بۆ عێراق گێڕاوەتەوە کە لە ساڵانی نەوەدەکان دا براون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن دوو پارچە شوێنەواری دەگمەنی لە داواکاری گشتی نیویۆرک وەرگرتووەتەوە.
- ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو دوو پارچە شوێنەوارییە، لە ساڵی ٩٠کاندا
براون و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ پێش زایین و لە ناوچەی ئورکی شوێنەواری
ئەو پارچانە براون.
ئەوە لە کاتێک دایە، لە رۆژی ٣٠ ئازاری ٢٠٢٣ سەرۆک کۆماری عێراق نۆ
پارچەی شوێنەواری لە ئەمەریکا و شەش هەزار پارچەى شوێنەوارى دیکەى لە بریتانیاوە گەڕاندەوە
بۆ عێراق.