بەگوێرەی پێنوێنە جیهانییەکان بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٧٨ دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای یەک کیلۆگرام زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ٦٣ هەزار و ٤٨٢ دۆلارە و یەک گرامیش بە ٦٣ دۆلار و چوار سەنتە.
بەهای زێڕ لە هەرێمی
کوردستان پەیوەستە بە نرخی جیهانی و لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر بەهای
زێڕ هەیە و بە دابەزینی زیاتری دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهای زێڕیش دابەزین بەخۆیەوە
دەبینێت.
ئەوە لە کاتێکدایە،
لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی
رابردوو و بە دوو هەزار و ٥٠ دۆلار مامەڵەى پێوە کرا.
نرخی مسقاڵێک زێڕ
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دا بەم جۆرەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە
٢٤ بە ٤٨٣ هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە
٢٢ بە ٤٤٢ هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە
٢١ بە ٤٢٦ هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە
١٨ بە ٣٦١ هەزار دینار.