سەردێڕ:

پێنتاگۆن: هێزە ئۆکرانییەکان شاری باخمۆتیان گەمارۆ داوە

PM:11:34:23/05/2023

4280 جار خوێندراوەتەوە

پیت رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا گەمارۆی شاری باخمۆتی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان داوە و ژمارەیەکی زۆر سەربازی روسیا کوژراون.


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی شاری باخمۆت لەلایەن روسیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە ئەوان بە دەستکەوتێکی ستراتیژی نابینن و روسیا کوژراوی زۆری هەیە بەبۆنەی جەنگەوە لەو شارە.

هاوکات، لوید ئۆستن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری بەرگری ئۆکرانیای ئاگادارکردووەتەوە کە لە رۆژی پێنج شەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێ بۆ گفتوگۆکردن و پشتیوانی کردن لە ئۆکرنیا.

لە دوو رۆژی رابردوو فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەر رایگەیاند، شاری باخمۆتی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە و دواتر سەرۆکایەتی ئۆکرانیا وتی، "باخمۆتمان لە دەست دا."

سەرەتا هێزەکانی ئۆکرانیا لە هێرشێک دا زۆربەی بەشەکانی شاری باخمۆتیان کۆنتڕۆڵکرد و پاشەکشەیان بە هێزی زرێپۆشی روسیا کرد، دوای نۆ رۆژ لە هێرشەکەی ئۆکرانیا گروپى چەکداری ڤاگنەر بە هەماهەنگی هێزەکانی روسیا ئۆپەراسیۆنی ئاڵای ساختەیان ئەنجام دا و شاری باخمۆتیان کۆنتڕۆڵ کرد.













گەلەری