سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی هەرێم وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ئاشکرا کرد

PM:07:50:23/05/2023

5316 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە رێکەوتی ٢٥ی ئایاری ئەمساڵ دەست دەکرێت بە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم.


وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی پێنجشەممە لە رێکەوتی ٢ی ئەم مانگە سایلۆکان بە رووی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە بۆ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم.

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم رێنمایی و چۆنیەتی تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی داڕشتووە.

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:

بەرامبەر هەر تۆنێک گەنم بڕی ٨٥٠ هەزار دینار دەدرێت بە جوتیار، لە دوای وەرگرتنی نموونەو پشکنین، گەنم لە جوتیار وەردەگیرێت.

بۆ ئەمساڵ لە سنووری سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بڕی ٣٧٥ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت.

بڕی چل ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خراوەتە سەر ئەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی هەرێم و دوای چەند رۆژێک لە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم چەکی بانکی دەدرێتە جوتیاران و لە ماوەیەکی کەم دا لە بانکەکان پارەی گەنم بە کاش وەردەگرن.

لە ماوەی ساڵانی رابردوو بە هۆی بوونی کێشە و ناکۆکی لە نێوان حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێم پڕۆسەی پارەی گەنمی جوتیاران دواکەوت و لەم ماوەیە دا بە شێوەی چەند وەشانێک حکومەتی عێراقی پارەی گەنمی جوتیارانی رەوانە کرد.













گەلەری