لە بەندەری ئوم قەسر لە عێراق دەست بەسەر ١١ کۆنتەینەر دا گرا کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و قەدەغە کراوی گواستبووەیەوە.
دەستەی بازگە سنورییەکانی عێراق بە ئاژاسنی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە کاتی بەرێکردنی کارووباری پشکنین توانیویانە دەست بەسەر ١١ کۆنتەینەر بگرن کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و قەدەغە کراوی تێدا بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کۆنتەینەرانەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای تێدا
بووە لە پشت چەند کۆنتەینەرێکی دیکەوە شاردرابوونەوە و بەشێک لە کۆنتەینەرەکان مۆڵەتی
مانەوەی لە بەندەرەکە بەسەرچوو بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، ئۆتۆمبێل و سەرجەم کەلوپەلەکانی دیکەی ناو
کۆنتەینەرەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئوم قەسر دەستی بەسەر دا گیراوە و لیژنەیەکیش دەستیان
بە لێکۆڵینەوە کردووە و دۆسیەکەش لەگەڵ دادگا تاوتوێ دەکرێت.
ماوەیەکە ئۆتۆمبیلى توێتا کراون کە لە هەرێمى کوردستان ناسراوە بە
مەلیکە، لەلایەن هاوڵاتیانەوە مامەڵەى کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش
چەند جارێک بڕیار دراوە دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتایانە دا بگیرێت، لە
دوایین هەنگاویش دا هاتوچۆى هەولێر بڕیاری دا ئەوانەى مامەڵەى سەرەتایان هەیە،
سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن تاکو مامەڵەى تۆمار کردنیان بۆ بکرێت، بەڵام لە
سنوورى پارێزگاى سلێمانى هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نەدراوە و مامەڵە کردن بە ئۆتۆمبیلى
مەلیکە ئاسایی ئەنجام دەدرێت و لەناو شەقامەکانیش دەسوڕێنەوە.