سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەدەی هەرێم: سیستمێکی نوێ بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە دەگرینەبەر

AM:11:07:23/05/2023

4368 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ راهێنانی سەرجەم مامۆستایانی هەرێم جێبەجێدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، راهێنان بە تەواوی مامۆستایان دەکەن لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی ستراتیژی درێژخایەن کە حەوت ساڵ دەخایەنێت و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە هەموو مامۆستایان دەگرێتەوە، ئەوەش لە پێناو بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن.

باسی لەوەش کردووە، ئەو رێگا کلاسیکەی مامۆستایان وانەی پێدەڵێنەوە دەگۆڕێت بۆ رێگایەکی نوێ و کار لەسەر فێربوونی جەستەیی و زانستی دەکەن و دەبنە هۆی گەشەسەندنی سیستمی پەروەردە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مامۆستای راهێنەر دەچنە قوتابخانە و خوێندگەکان و لە هەفتەیەکدا یەک وانەی راهێنان بە مامۆستایان دەڵێنەوە و لە ساڵێکدا هەر مامۆستایەک ٣٠ کاتژمێر راهێنان وەردەگرێت.

وەزیری پەروەردە دەشڵێت، لە دواتردا هەڵسەنگاندن بۆ مامۆستایان دەکەن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو وانانەی پێیان وتراوەتەوە.













گەلەری