سەردێڕ:

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار دابەزی

AM:10:40:23/05/2023

44176 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا بەراورد بە دوێنێ بەهای هەر ١٠٠ دۆلارێک ٤٥٠ دینار دابەزی.


ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٦٧ ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٩٨٦ دۆلاری خستە بازاڕاوە.

 ئەژی محەمەد شارەزای بازاڕە ئابورییەکان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هۆکار ئێستا بەهای دۆلاریان بەرز راگرتووە یەکەمیان پەنابردنی هاوڵاتیان بۆ کارتە بانکییەکان و بەکارهێنانی بۆ گەشتکردن و خەرج کردنی لە دەرەوەی وڵات.

وتیشی، "ئەو جووڵەیە رێژەی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان کەم کردووە."

باسی لەوەش کرد، دووەم هۆکارییان هەوڵی کۆمەڵێک بازرگانە کە لە ماوەی رابردوو دۆلاریان بە نرخی بەرز کڕیوە و ئێستا دەیانەوێت زیانی کەمیان بەربکەوێت بۆیە جووڵە و مامەڵەی دۆلار بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرن تاکو نرخەکەی بەرز دەبێتەوە پاشان دەیفرۆشن.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ماوەی رابردوودا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، بەهای دۆلار بۆ سەر نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق دادەبەزێت.













گەلەری