سەردێڕ:

بەریتانیا چارەنوسی ٢٠ هەزار خێزانی پەنابەر یەکلای دەکاتەوە

AM:09:55:23/05/2023

2984 جار خوێندراوەتەوە

پارێزەرێکی بواری پەنابەران لە وڵاتی بەریتانیا بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەیسی ٢٠ هەزار خێزانی پەنابەر لە نەتەوە جیاوزەکان لە بەریتانیا یەکلای دەبێتەوە.


نەجات محەمەد پارێزەر لە بواری پەنابەران لە بەریتانیا لە میانی بەشداریکردنی لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی بەریتانیا لە رێگای فۆڕمێکی ئۆنلاینەوە داوای لەو ئەو خێزانە پەنابەرانەی چاوپێکەوتنی دووەمیان ئەنجامیان نەداوە کردووە زانیارییەکانیان پێشکەش بکەن، تا دووبارە پێداچوونەوە بە کەیسەکاندا بکەن.

وتیشی، بەکارهێنانی ئەو فۆڕمە ئۆنلاینە دوو لایەنە و ئەو کەسانەی کە بەڵگەی باشیان هەیە بە ئاسانی وەڵام ئەدرێنەوە و چاوپێکەوتنی دووەم ئەنجام نادات و وەڵامی ئەرێنی وەردەگرێت و ئەو کەسانەشی بەڵگەکانیان لاواز بێت وەڵامی نەرێنی وەردەگرن.

لەبارەی ئەو کەسانەی رەگەزنامەیان ونکردووە نەجات محەمەد رایگەیاند، ئەو کەسانەی پاسپۆڕتیان ونکردووە یاخود راگیراون، دادگای باڵا بڕیاریداوە کە رەگەزنامە لە هاوڵاتیان لێ وەرنەگرێتەوەن و ئەگەر کەسەکە تەنها ناو یاخود شوێنی لە دایکبوون یاخود بەرواری لە دایکبونیش بە هەڵە بخاتەڕوو هیچ کێشەیەک دروست ناکات و رەگەزنامەیان لێ وەرناگیرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پەنابەرەکان رەگەزنامەی وڵاتێکی دیکەیان هەبێت ئەوا پێداچوونەوە بۆ کەیسەکەی دەکرێت و دادگای باڵا پشتگیری لە کەیسەکەیان دەکات.













گەلەری