سەردێڕ:

پاش نزیکەی ٤٠ رۆژ لە شەڕی ناوخۆ؛ نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری ئاوارەکانی سودانی بڵاوکردەوە

هاوڵاتیانی سودان لە کاتی جێهێشتنی وڵاتەکەیان
AM:09:17:23/05/2023

3184 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئێستا لە سودان بەهۆی شەڕی ناخۆیی ئەو وڵاتەوە زیاتر لە یەک ملیۆن سودانی ئاوارەبوون و ٢٥٠ هەزارایان وڵاتەکەیان جێهێشتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی شەڕی ناوخۆی سودان کە ٣٨ رۆژە بەردەوامە، یەک ملیۆن کەس لەو وڵاتە ئاوارەبوون کە ٢٥٠ هەزاریان سودانیان جێهێشتووە و روویان لە وڵاتانی دراوسێی سودان کردووە.

هەر بەپێی ئامارەکە، زۆرترین ژمارەی ئاوارەبوان چونەتە وڵاتی چاد و کە ژمارەیان ٩٠ هەزار کەسە و لە کەمپەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە نزیک سنووری سودان جێگیرکراون و لە٪٩٠ی ئەو ئاوارانەش ژن و منداڵن.

نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی شەڕی ناوخۆ و کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئاوی پاکی خواردنەوە لە سەرەتای شەڕەکەوە هەزارن کەس گیانیان لە دەستداوە و هەزارانی دیکەش بریندارن.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١٥ی نیسانەوە شەڕی ناوخۆ لە سودان هەڵگیرساوە لە نێوان هێزەکانی سووپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.

سەرەڕای ئەوەی چەندین جار ئاگربەست لە نێوان هەردوو لایەندا کراوە بەڵام پێکدادانەکان بەردەوامیان هەبووە و شەڕ نەوەستاوە.













گەلەری