سەردێڕ:

وەتسئاپ خزمەتگوزارییەکی نوێ لە ناردنی نامەدا زیاد دەکات

AM:09:09:23/05/2023

16588 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای وەتسئاپ کە لە لایەن مێتاوە خاوەندارێتی دەکرێت بەردەستبوونی خزمەتگوزاری گۆڕینی نامەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای وەتسئاپ لە پۆستێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەمەودوا ئەگەر بەکارهێنەرانی بیانەوێت نامەکانیان دەستکاری بکەن و بیگۆڕن دەتوانن خزمەتگوزاری چاککردنی نامە بەکاربهێنن.

بەپێی خزمەتگوزارییە نوێیەکە بەکارهێنەر دەتوانێت لەماوەی ١٥ خولەک لە پاش ناردنی نامەکەی دەستکاری بکات و گۆڕانکاری تێدا بکات.

بۆ سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکە بەکارهێنەر پێویستە دەستی لەسەر نامەکەی رابگریت و دواتر هەڵبژاردەی دەستکاریکردن دابگرێت و نامەکەی بەو جۆرەی دەیەوێت بگۆڕێت.

هاوکات، کاتێک بەکارهینەر نامەکە دەگۆڕێت لای بەرامبەرەکەی دەردەکەوێت کە نامەکە دەستکاری کراوە و گۆڕدراوە.

ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ زیاتر لە دوو بلیۆن بەکارهێنەری هەیە و بەکارهێنەرانی باس لەوەدەکەن، ئەو ئەپڵیکەیشنە لە رووی پاراستنی تایبەتمەندییەکانیانەوە سەلامەتە.













گەلەری