سەردێڕ:

قائیمقامی چەمچەماڵ: بەهۆی کێشەی نێوان دوو خانەوادەوە گەنجێک کوژرا

PM:08:18:22/05/2023

2300 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی کێشەی نێوان دوو خانەوادەوە، لە نزیک پردی مامە ڕیشە لەسەر رێگای چەمچەماڵ – شۆڕش گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کوژرا.


رەمک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ – شۆڕش بە دەسترێژی گوللـە گەنجێک کوژرا.

رەمک رەمەزان ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە نزیک پردی مامە ڕیشە بووە و پێشتر لەنێوان خانەوادەی کوژراوەکە و خانەوادەیەکی دیکە کێشە و دەمەقاڵی هەبووە.

باسی لەوەشکرد، هەریەکە لەو دوو خانەوادەیەی کێشە و ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە خەڵکی گوندێکی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیرن و ئەو گەنجەی کوژراوە تەمەنی ٢٢ ساڵە.
سۆران محەمەد، چەمچەماڵ













گەلەری