سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا: گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ هەندێک لە وێستگەکانی کارەبا کەمدەبێتەوە

PM:07:15:22/05/2023

1416 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ هەندێک لە وێستگەکانی کارەبا کەمدەبێتەوە. دەشڵێت، "هەوڵدەدەین کاریگەری کەم لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا دابنێت."


وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەنەوە کۆمپانیای داناگاز بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەست بە پرۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات، بەهۆیەوە گواستنەوەی سوتەمەنی بە هەندێک لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت."













گەلەری