سەردێڕ:

کلیچدارئۆغڵۆ لەبارەی کورد چی نوێی وتووە؟

PM:07:01:22/05/2023

8392 جار خوێندراوەتەوە

کەمال کڵیچدارئۆغڵۆ کاندیدی هاوپەیمانی میللەت بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لە بەرنامەیەکی میدیاکانی تورکیا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کورد ئاشکرا دەکات.


بەشێک لە بەرنامەیەکی میدیایەکی دیجیتاڵی تورکیا دزەی پێکراوە و تێیدا کەمال کلیچدارئۆغڵۆ کاندیدی هاوپەیمانی میللەت بۆ سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، "ئەگەر پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا بگرێتە دەست ئەوا زنجیرە چیای قەندیل دەروخێنێت."

بەرنامەکە ناو" Mevzular Açık Mikrofon" ە و لە میدیای دیجیتاڵیBabala TV لە یوتیوب پەخشدەکرێت و ئەو زنجیرەی تێیدا کەمال کڵیچدارئۆغڵۆ میوانە سبەی سێشەممە پەخش دەکرێت.

لێدوانەکانی کڵێچدارئۆغڵۆ لەلایەن چەند بەشداربوویەکی ناو بەرنامەکە دزەی پێكراوە.

زنجیرە چیای قەندی ئەو ناوچە شاخاوییەیە کە دەکەوێتە باکوری هەرێمی کوردستان و درێژەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە و بەرزییەکەی سێ هەزار مەترە. لە ساڵی ١٩٨٤ـوە تاوەکو ئێستا بووە بە بنکە و مەڵبەندی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە."

کەمال کلیچدارئۆغڵوش کاندیدی هاوپەیمانی میللەتە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە لە رێکەوتی ٢٨ی مانگی ئایاری ئەمساڵ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار و کەمال کلیچدارئۆغڵۆدا بەڕێوەدەچێت.













گەلەری