سەردێڕ:

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: دەتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببەین

PM:05:43:22/05/2023

9512 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دایەوە و دەڵێت، ئامادەیە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی عێراق کردووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەسەڵاتی چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانەی هەیە کە لە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم درووست بووە.

دەشڵێت، "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادرنەکانى عێراق دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی هەیە."

لە نووسراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێێ ماددەی ١ی یاسای کۆمسیۆنی ژمارە ٣١ی ساڵی ٢٠١٩، ئەرکەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دیاریکراوە و بەپێی بەندی یەکی ئەو ماددەیە، سیستەم و رێمنایی پەیوەست بە هەڵبژاردنی فیدڕاڵی و هەرێمی و ناوخۆیی لە سەرانسەری عێراق بسپێردرێت بە کۆمسیۆن لەپێناو بەڕێوەچوونی بە شێوەیەکی پاک و دادپەروەر.

 













گەلەری