سەردێڕ:

دوو کەشتیوانى سعودى کە یەکێکیان ژنە چوونە بۆشایی ئاسمان

PM:12:19:22/05/2023

2820 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی بۆشایی ئاسمانى سعودیە بڵاویکردەوە، دوو کەشتیوانی ئاسمانیی سعودی بە ناوەکانى عەلی قەرنی و رەیانە بەرناوی دەستیان بە گەشتەکەیان بۆ بۆشایی ئاسمان کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ناوەندی بۆشایی ئاسمانی سعودیە لە راگەیانداوێکدا باسی لەوەکرد، عەلی قەرنی و رەیانە بەرناوی کە دوو کەشتیوانی سعودین لە گەشتێکدا بۆ بۆشایی ئاسمان بەشدارن.

باسی لەوەش کردووە، ئەو دوو کەشتیوانە لە رێگەی هەڵدانى کەشتى ئاسمانى فالکۆن نۆ، لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکاوە بە سەرپەرشتى دوو کەشتیوانى ناساى ئەمریکى چوونەتە بۆشایی ئاسمان.

پێشتر ناوەندی بۆشایی ئاسمانیی سعودیە ڕایگەیاندبوو، ئەم گەشتە لە چوارچێوەی پڕۆگرامێکی وڵاتەکەیان دێت کە لە رۆژی ٢٢ـی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ راگەیەنراوە و ١٤ پشکنین و لێکۆڵینەوەی زانستی لە بۆشایی ئاسمان لەخۆدەگرێت.













گەلەری