سەردێڕ:

فارس عیسا: ٢٠٠ ملیارەکە گەیشتە هەرێم

AM:11:22:22/05/2023

2516 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری هەرێم بە بەغدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا ٢٠٠ ملیارەکەی خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.


ئەمڕۆ دووشەممە، فارس عیسا نوێنەری هەرێم لە بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، عێراق ٢٠٠ ملیاری خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم و بەوەش تاوەکو ئێشتا بەغدا ٨٠٠ ملیاری ناردووە بۆ هەرێم.

لە سەرەتای رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تا ئێستا بڕی یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم نێدراوە.

بەپێی ئەو لیستی موچەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە بە دوو هەفتە موچە دابەشدەکرێت، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەستدایە تاوەکو بە دوو رۆژ موچە دابەشبکات.

پێشتر، ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، بزوێنەری کێشەکانی بەردەم موچە زیاتر سیاسی و بابەتی گەندەڵیین و ئەو کێشە سیاسی و گەندەڵییە بەردەوامانە، گرفتی دارایی دروست دەکەن.

وتیشی، تاوەکو ئەو کێشە و گرفتە سیاسیانە بەردەوام بێت کێشە بۆ دابەشکردنی موچە دروستدەبێت.

پێشتریش حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەڵێنیدا هەموو ٢٥ـی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام نەیتوانیوە بەڵێنەکەی بباتە سەر و لە ئێستادا فەرمانبەران لە ٢٥ی مانگی ئایار نزیکدەبنەوە، بەڵام هێشتا موچەی مانگی نیسان بە تەواوی دابەشنەکراوە.


 













گەلەری