سەردێڕ:

کام ناوچەیەی هەرێم ئەمڕۆ گەرمترین دەبێت؟

AM:09:57:22/05/2023

6056 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە. دەشڵێت، "ئەمڕۆ گەرمیان بە ٣٩ پلەی سەدی گەرمترین ناوچەی هەرێمە."


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، سبەی ئەگەری باران بارین هەیە.

باسی لەوەشکردووە، ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە

لەبارەی کەشی سبەینێ سێشەمەوە کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە سنوورییەکانی باکوری خۆرهەڵات، بەڵام پلەکانی گەرما وەک تۆمارەکانی ئەمڕۆ دەمیننەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرەیە:

هەولێر: ٣٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٣١ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣٢ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣١ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٢٣ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٣١ پلەى سیلیزى

سۆران: ٢٩ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٣٩ پلەى سیلیزى













گەلەری