سەردێڕ:

رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو چەند بووە؟

PM:10:20:21/05/2023

3672 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ئاشکراکرد و بەپێی ئاماری وەزارەتەکە زۆرترین رێژەی باران لە ماوەت باریوە.


بەپێی ئاماری وەزارەتەکە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو ٩ی شەو، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ماوەت بووە بە ١٣.٢ ملیم و دوای ئەویش مانگیش بە ١١.٤ ملیم و هەڵشۆ بە ٨.٢ ملیم دێت.

هاوکات، کەمترین رێژەی بارانبارین لە حاجی ئۆمەران بووە بە ٠.١ ملیم، هەروەها لە قەزای خەبات ٠.٤ ملیم و لە ئامێدی ٠.٦ ملیم.
رێژەی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکانیشدا بەم جۆرە بووە: هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ. سلێمانی: دڵۆپ دۆپ. دهۆک: ١.٢ ملیم. هەڵەبجە: ٢.٤ ملیم. کەرکوک: باران نەباریوە.

پاش ئەوەی رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین رووی لە هەرێم و ناوچەکە کرد، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.

May be a graphic of map and text












گەلەری