سەردێڕ:

فراکسیۆنی پارتی داوای زیادکردنی دوو بڕگە دەکات بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان

PM:02:29:21/05/2023

8156 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان داوایەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی کوردستان کرد بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و خوێندنەوەی پرۆژەیاساکانی هەڵبژاردن.


زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین و هەنگاوەکانمان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەستپێدەکەین".

وتیشی، وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ٤٥ کورسی و هاوپەیمانەکانیان، داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو کردووە ئەو دوو وبڕگەیە زیاد بکرێت.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەک خۆی کارا بکرێتەوە نەک لەسەر بنەمای کۆتا هەڵبژاردنی هەرێم و  لەسەر داوای یەکێتی رێكکەوتوون لەسەر ئەوەی هەرێم لە یەک بازنەوە بکرێت بە چوار بازنە و ئامێری ئەلیکترۆنی عێراق لە هەڵبژاردنەکەدا بەکاربهێندرێت و دابەشکردنی کورسیش لەسەر بنەمای ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بێت.

وتیشی، "لەپێناوی ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و تەمەنی پەرلەمان درێژ نەکرێتەوە بەو مەرجانە رازی بوون، بەڵام هەست دەکەن سەرەڕای رازیبوونیان، کەلێنی یاسایی دروست دەبێت بۆیە بڕیاریان داوە ئەو هەنگاوە بنێن."

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە ٦ـی ١١ـەوە تەمەنی پەرلەمانی هەرێم بەسەرچوو بەڵام پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەکۆی دەنگ وادەی پەرلەمان و حکومەتیان درێژکردەوە و فڕاکسیۆنی نەوەی نوێش لە ٦ـی ١١ـەوە رایگەیاند، لە پەرلەمانێکی ماوەبەسەرچوودا کار ناکەن.


 













گەلەری