سەردێڕ:

هاتوچۆى سلێمانى بڕیاریدا کامێراى چاودێرى تیژڕەوى "خاڵ بۆ خاڵ" بخاتەکار

PM:01:20:21/05/2023

32712 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆى سلێمانى رایگەیاند، پڕۆژەى کامێراى چاودێرى تیژڕەوى ناسراو بە "خاڵ بۆ خاڵ" دەخاتە کار.


ئەمڕۆ یەک شەممە، بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى، لە راگەیەندراوێک دا کە وێنەیەکى بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى نێردراوە، تیایدا هاتووە، شۆفێرانى پارێزگاى سلێمانى ئەوانەى سەردانى سلێمانى دەکەن رۆژانە ئاگادار دەکەنەوە، کە پڕۆژەى کامێراى چاودێرى تیژڕەوى ناسراو بە "خاڵ بۆ خاڵ" Point to Point دەکەوێتە کار.

هاوکات هاتووچۆى سلێمانى راشی گەیاندووە، هەنگاوى یەکەم ٢٤ کامێرا لە نێوان تاسڵووجە تاکو دووکان لە رۆژى شەممە ٢١ى ئایار تاکو یەک شەممە ٢٨ى ئایارى ٢٠٢٣ دەچێتە قۆناغى تاقی کردنەوە (تێست) و تیژڕەوى تۆمار دەکەن، بەڵام شۆفێرانى سەرپێچی کار سزا نادرێن.

هاتوچۆى سلێمانى ئاماژەى بەوەش کردوە، لە رۆژى دوو شەممە ٢٩ى ئایارى ٢٠٢٣، لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ى سەرلە بەیانى، کامێراکانى تیژڕەوى تۆمار دەکەن و شۆفێرى سەرپێچی کار سزاى دارایی بە گوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە (٧٩)ى ساڵى ٢٠١٦ دەدرێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى، داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندى یاساى تیژڕەوى بن، بە مەبەستى پاراستنى خۆیان و بە کارهێنانى شەقامى لاوەکى بۆ دوور کەوتنەوە لە سزاى دارایى.













گەلەری