ناوەندی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران، کوژرانی شەش پاسەوانی سنووری ئەو وڵاتەی لەگەڵ پاکستان لە هێرشێکی چەکداریدا راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بلوجستانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، شەش پاسەوانی سنوور کوژران.
باسی
لەوەشکردووە، چەند چەکدارێکی نەناسراو، پەلاماری یەکێک لە قولـلەکانی پاسەوانی
سنووریان داوە لە ناوچەی سەروان لەسەر سنووری ئێران لەگەل پاکستان.
بەپێی ئاژاندی فرانس پرێس ئەو چەکدارە نەناسراوانە ویستوویانە
بەشێوەیەکی نایاسایی بچنە نێو خاکی ئێران و پاش ئەوەی لە لایەن پاسەوانانی سنوورەوە
رێگریان لێكراوە و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری روویداوە هەڵهاتوون.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە ١١ـی ئازاری ئەمساڵیشدا دوو پۆلیسی ئێرانی لە
کاتی رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو لە هەمان ناوچە
کوژران.