سەردێڕ:

لەم پارێزگایەی هەرێم بەهۆی لە دەستدەرچوونی گولـلە؛ پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستدا

AM:11:11:21/05/2023

1880 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک، پێشمەرگەیەک لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکەیدا گوللـەیەک لە دەستی دەردەچێت و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدەدات.


خانەوادەی پێشمەرگەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، لە کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو ئەو پێشمەرگەیە سەرقاڵی پاککردنەوەی چەکەکەی بووە و لەو ساتەدا گولەیەکی لە دەست دەرچووە و بەر سنگی کەوتووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، پێشمەرگەکە ناوی ئەلەندە و خەڵکی گوندی زێدکایە لە ناوچەی بەراوری لە گەڕەکی مهاباد لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێبوو و تەمەنی ٢٣ ساڵە و سەڵتە.

هاوکات، لە ئێستادا پۆلیسی شاری دهۆک سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.


بڕیار نێروەیی – دهۆک













گەلەری