سەردێڕ:

کەشناسی جیهانی: لە ٢٠٢٣ـەوە چاوەڕێی گەرمترین هاوینی مێژوو دەکەین

AM:08:04:21/05/2023

21112 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینی کەشناسی جیهانی، ئەگەری هەیە لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٧ گەرمترین ساڵی مێژوو تۆمار بکرێت، پێشبینی دەکرێت رێژە ناوەندی پلەی گەرمی ١.٥ پلە زیادبکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پێتێری تاڵاس ئەمینداری زەنگی ئاگادارکردنەوەی رێکخراوی کەشناسی جیهانی رایگەیاند، ئەگەری ٦٦٪ هەیە تێکڕای ساڵانەی پلەی گەرمی جیهانی ڕووی زەوی لە ساڵانی ٢٠٢٣ تا ٢٠٢٧ بە رێژەی ١.٥پلەی سەدی بۆ یەک ساڵ بەرزببێتەوە.

وتیشی پێشبینی دەکرێت یەکێک لەو ساڵانە گەرمترین ساڵی مێژوو بێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی پێوانیی بەرزببنەوە و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر خۆراک و تەندروستی جهیانی دەبێت.

لایخۆیەوە، ئەیمەن قدوری شارەزای ژینگەیی و ئەندامی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ژینگە باسی لەوە کردووە، لە ماوەی ئەمساڵدا چاوەڕێ دەکرێت دیاردەی ئێل نینۆ رووبدات کە ماوەی سێ ساڵە رووینەداوە بەهۆی دیاردەی ئێل نینای پەیوەست بە زیادبوونی رێژەی دابارین و درێژبوونەوەی وەرزی زستان و هاوکار بووە لە کەمکردنەوەی پەنگخواردنەوەی گەرمی.













گەلەری