لە وەرزی هاویندا بەهۆی گەرمیی کەشەکەیەوە چەند خواردن و خواردنەوەیەکی تایبەتی هەیە و پسپۆڕێكی خۆراک لە هاویندا ئامۆژگاری خەڵک دەکات ئاو زۆر بخۆنەوە و پێشنیاری نەخواردنی چەند خواردنێکی کردووە بۆ مانگی هاوین.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاشکرایکردووە، کۆمه‌ڵێک خۆراک باشتره له کاتی گه‌رمادا کەمتر بخورێن لە یەک بۆ دوو جار لە هەفتەیەکدا تێپەڕ نەکەن کە ئەمانەن:
١. به‌هاراتی زۆر
و خواردنی توون : ده‌بنه هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جەستە.
٢. خواردنی سووره‌وه‌کراوه : وه‌ک په‌تاته‌ی سووره‌وه کراوه و هه‌مبه‌رگر و ستیک۰
٣. خواردنی سوێر۰
٤. چا و قاوه و
خواردنه‌وه گازی و وزه‌به‌خشه‌کان ۰
٥. شیرینی بە سارده‌مه‌نی وه‌ک ئاسکریم و دۆندرمه و چلوره‌شەوە۰