ژاپۆنییه‌كان گه‌لێكن به‌وه ناسراون زۆر حه‌ز به پێكه‌نین ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاتنی کۆرۆنا و بەکارهێنانی ماسکی سەلامەتی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، كاریگه‌ریی نه‌رێنی لەسەر پێکەنینەکەیان هەبووە.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوکراوەتەوە، خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، بەتایبەت ژاپۆنییەکان، زۆربه‌یان زه‌رده‌خه‌نه‌یان له بیر كردووه.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێکە ژاپۆنییەکان
بەردەوام ماسکی خۆپارێزی بەکاردەهێنن، بۆیه دووباره پێویستیان به راهێنان هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووخساریان بگونجێنن.
ئێستا
زۆرینەی خەڵکی وڵاتەکە به یارمه‌تی
مامۆستای راهێنه‌ر خولی زه‌رده‌خه‌نەیان وه‌رگرتووه، له‌وه‌ی كه چۆن ددانه‌كانیان
دەربکەوێت، كاتێك پێده‌كه‌نن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و ته‌ریقبوونه‌وه
بكه‌ن.
گەڕانەوە بۆ بەردەوامی زەردەخەنەکانی پێشوو، ئێستا خواستێكی زۆری
بەشداریکردن له خوله‌كه هه‌یه، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكوومه‌تی ژاپۆن ڕایگەیاند،
كۆتایی به ڕێنوێنیی به‌ستنی ده‌مامكی دژه كۆرۆنا ده‌هێنێت، بەوهۆیەشەوە ژماره‌ی
خوازیارانی خوله‌كه چوار ئەوەندە و نیو زیادی كردووه.