سەردێڕ:

عێراق: خانەنشینیی کرێکاران زیاد دەکرێت

PM:09:53:20/05/2023

3832 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کاری عێراق دەستپێکردنی پڕۆژەی خانەنشینی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت و تێکەڵ و هاوکاری راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، موچەى خانەنشینی کرێکاران دەگاتە ٥٠٠ هەزار دینار.


ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کاری عێراق لە وۆرکشۆپێکدا دەستپێکردنی پڕۆژەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران راگەیاند.

 ئەوەشی خستەڕوو، پاش پەسەندکردنى هەموارى یاسای خانەنشینی کرێکاران، بە بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی یاساکە.

وتیشی، یاساکە ئامانجیەتی بگاتە هەر سێ کەرتەکەی کرێکاران لە کەرتی تایبەت و کەرتی هاوبەش و کەرتی هاوکاری، هاوکات هەموو کرێکارانی دیکەش دەگرێتەوە کە کاردەکەن و خانەنشینیان نییە گرەنتی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان ناکات.

لە ١٧ـەی ئەم مانگەشدا پەرلەمانی عێراق ئەم یاسایەی پەسەند کرد کە تێیدا هاتووە گشت کۆمپانیا و دامەزراوە ناحکومییەکان ناچار دەکرێن بە پەیڕەوکردنی یاساکە و کەمترین ڕێژەی خانەنشینیش بۆ کرێکاری خانەنشینیش لە ٣٥٠ هەزار دیناری مانگانە کەمتر نابێت.













گەلەری