سەردێڕ:

وێنە.. لە قەزایەکی ھەرێم منداڵێک بەفرگر کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا

PM:08:37:20/05/2023

7876 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی شێختەویلی سەر بە قەزای دەربەندیخان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بەفرگرێک کەوتووە بەسەریدا و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، دانا ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی شێختەویلی سەر بە قەزای دەربەندیخان ئاماژەی بەوە کرد، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بەفرگرێک کەوتووە بەسەریدا و بە سەختی بریندار بووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی شێختەویل باسی لەوە کرد، لە دوای ئەوەی منداڵەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەربەندیخان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.

هاوکات، شیروان عەبدوڵا بەرپرسی بەشی پزیشکی دادوەری دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی ئەو منداڵە براوەتە پزیشکی دادوەری دەربەندیخان.
گەرمیان حەمەیپور- گەرمیان 
بڕیار جاف- گەرمیان 
No description available.













گەلەری