سەردێڕ:

وڵاتانی جی حەوت: پێویستە کێشەی تایوان و چین بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن

PM:08:28:20/05/2023

2088 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری هێرۆشیمای ژاپۆن، دووەم رۆژی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جی حەوت بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئۆکرانیا بەردەوام بوو، تێیدا چەند بڕیاریکی گرنگ سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا و چین درا.


ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆنی بڵاویکردووتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرکردەکانی گرووپەکە داوایان کرد، کێشەکانی تایوان لەگەڵ چین بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکەکانی لوتکەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بنیادنانی پەیوەندییەکی پتەو و جێگیر لەگەڵ چین.

هاوکات، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دوای گەشتنی بە ژاپۆن، لەگەڵ زۆرینەی بەرپرسەکانی دیدارەکە کۆبووەوە و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی پێویستی بە هاوکاری زیاترە و نابێت پشتگوێ بخرێت.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکاش ناردنی، پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بە بڕی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار و دابینکردنی فڕۆکەی ئێف ١٦ـەی بۆ ئۆکرانیا ئاشکرا کرد.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی کۆلێژێکی فڕۆکەوانی بۆ ڕاهێنانی فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنساش هاوڕای پێشنیارەکەی بەریتانیابوو، بەڵام ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ کیێڤ رەتکردەوە.













گەلەری