سەردێڕ:

راوێژکاری ئابوری سودانی: پەسەندکردنی دوو یاسا لە پەرلەمان دەبێتە هۆی بنیادنانەوەی بازاڕ

PM:07:52:20/05/2023

1428 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر یاسای دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتی و یاسای خانەنشینی لە کەرتی تایبەت پەسەندبکرێن، دەبنە هۆی بنیادنانەوەی بازاڕەکانی عێراق.


ئەمڕۆ شەممە، مەزهەر محەمەد راوێژکاری ئابووری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پەسەندکردنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کەرتی تایبەت کە لەلایەن پەرلەمانەوە یاسای بۆ دەرچووە دەبێتە هۆی بنیاتنانەوەی بازاڕەکان.

مەزهەر محەمەد ئاماژەی بەوەداوە، یاساکە رێگە بە فەرمانبەران دەدات هەموو مافەکانی خانەنشینی خۆیان بگوازنەوە بۆ کەرتی تایبەت و ئەمەش دەرفەتی کار لە کەرتی تایبەتدا زیاد دەکات.

وتیشی، هاندانی سیستەمی کۆمپانیا بچووکەکان و پارەدارکردنی بازاڕ لە رێگای سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی دوو پایەیی گرنگن لە بنیادنانەوەی بازاڕەکان و زامنی رێکخستنەوەیەکی هاوچەرخ دەکات بۆ بازاڕەکانی عێراق.













گەلەری