PM:06:23:20/05/2023
12796 جار خوێندراوەتەوە
یەکێک لە نیشتەجێبوانی کەمپی مەخمور بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەقە لە ئاوارەکانی کەمپی مەخمور کراوە و لە ئەنجامدا حەوت ئاوارە برینداربوون و یەکێکیان برینەکەی سەختە. وتیشی، "هێزە عێراقییەکان تەقەیان کردووە."
ئەمڕۆ شەممە یەکێک لە نیشتەجێبوانی کەمپی مەخمور ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی عێراق تەقەیان لە ئاوارەکانی کەمپەکە کردووە و گرژی و ئاڵۆزی لە کەمپەکە دروستبووە.
بە وتەی هاوڵاتیانی ناو کەمپی مەخمور، هەر چوار لای کەمپەکە لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانی عێراقەوە گەمارۆدراوە و ئاوارەکانی ناو کەمپەکەش رێگە نادەن چواردەوری
کەمپەکەیان تەلبەند بکرێت.
باسیان لەوەشکرد، دوو فڕۆکەی جەنگی بە وردی چاودێری کەمپەکە دەکەن و بە
ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و هێزێکی دیکەی عێراقی بە تانکەوە گەیشتوونەتە نزیک
کەمپەکە.
رزگار کۆچەر- هەولێر