سەردێڕ:

بزانە باڵیۆزی ئەمریکا چی بە قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی وتووە؟

PM:05:57:20/05/2023

4532 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم و جێگرەکەی قسەی کردووە و پێی وتوون، پێویستە لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.


ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، لە بارەی هەڵبژاردنەوە گفتووگۆی لەگەڵ مەسرور بازرانی و قوباد تاڵەبانی کردووە.

 ئاماژەی بەوەشداوە، داوای لە هەردوولا کردووە گرنگی بدەن بە چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و کات تەرخان بکەن بۆ بەهێزکردنی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدەن.

فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر هەریەکە لە حزبی یەکێتی و پارتی بەردەوامە و لە رێکەوتی ١٨ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ماوەی رابردوو جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە یەکێتی و پارتی راگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن نەکەن متمانەی خۆتان لەدەستدەدەن.

پێشتریش کونسوڵخانەی ١٢ وڵاتی ئەوروپا فشاریان خستە بووە سەر هەردوو حزبی دەسەڵات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە وادەی خۆیدا.


 













گەلەری