کۆمەڵەی فەلەکناسی سعودیە رایگەیاند، رێکەوتی ٢٨ی مانگی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
کۆمەڵەی فەلەکناسی سعودیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، رێکەوتی ٢٨ی مانگی حوزەیران دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ.
هاوکات، لە چوار هەفتەی داهاتوو لە دوای دەرکەوتنی مانگ چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی
نزیکدا زانایانی ئاینی بە فەرمی وادەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریبکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، جاد قازی سەرۆکی پەیمانگەی نیشتیمانی
بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، بەگوێرەی ژمێرەی فەلەکناسی
کەلەلایەن پەیمانگەکەوە ئەنجامدراوە سەرەتای مانگی زیلقەعدە بۆ ساڵی هیجری ١٤٤٤ یەکشەممەی
داهاتوو دەبێت و ٢٩ رۆژ دەبێت و بەمپێیەش ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی جەژنی
قوربان دەبێت.
وتیشی، مانگی هیلالی نوێ لەهەندێک لە وڵاتانی عەرەبی
و جیهانی ئیسلامی نابیندرێت چونکە دەکەوێتە کاتی خۆرئاوابوون.
باسی لەوەکرد، لەرۆژی بینیندا لەشاری مەککە مانگ بەسێ
خولەک پێش خۆرئاوا دەبێت، بەڵام دوای ئەوەی خۆر ئاوادەبێت بۆماوەی یەک خولەک لەئاسمانی
قاهیرەدا دەبیندرێت.
جاد قازی وتیشی، لە هەندێک لە پارێزگاکانی میسردا
مانگ لەگەڵ خۆر، ئاوا دەبێت، بەڵام لە پارێزگاکانی سەلوم و ئەسکەندەریەو بورسەعیدو
تەنتاو چەند پارێزگایەکی دیکە بۆماوەی خولەکێک هەتاکو سێ خولەک لەدوای ئاوابوونی خۆر
لەئاسماندا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەزۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی و پایتەختەکانی
جیهانی عەرەبیدا لە رۆژی بینینی مانگدا مانگ لەخولەکێک هەتاکو ١٨ خولەک پێش خۆر،
ئاوا دەبێت و لەبەغدا مانگی هیلالی نوێ لەگەڵ خۆردا ئاوا دەبێت.