سەردێڕ:

باندێکی پێنج کەسی لە بەغدا دەستگیرکران کە دەیانویست منداڵێک بفرۆشن

PM:03:33:20/05/2023

2188 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق باندێکی پێنج کەسی لە بەغدا دەستگیرکرد کە دەیانویست منداڵێک بە ٢٥ ملیۆن دینار بفرۆشن.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ رووبەڕووبونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، باندێکی چوار کەسیان دەستگیرکردووە، کە ویستویانە منداڵێک بە ٢٥ ملیۆن دینار بفرۆشن.

ئاماژەبەوەشکراوە، باندەکە لە چوار ژن و پیاوێک پێکهاتوون و ئەو منداڵەی ویستویانە بیفرۆشن تەمەنی پێنج ساڵ بووە و پۆلیس لە کاتی کارە بازرگانییەکەدا دەستگیری کردوون.













گەلەری