سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستاندا چەندە؟

PM:01:37:20/05/2023

2060 جار خوێندراوەتەوە

بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە هەزار و ٩٧٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەراورد بە رۆژی رابردوو بەهاکەی جێگیرە.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەهاکەی بەروارد بە دوێنێ جێگیرە. هاوکات لە هەرێمی کوردستان، بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەهاکەی بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

بەهای زێڕ لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە نرخی جیهانی و لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر بەهای زێڕ هەیە و بە دابەزینی زیاتری دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهای زێڕیش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو و بە دوو هەزارو ٥٠ دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٥ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٥ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٥ هەزار دینار.













گەلەری