سەردێڕ:

سوپای عێراق گەمارۆی کەمپێکی مەخموریان داوە و رێگا نادەن کەس هاتوچۆ بکات

PM:01:09:20/05/2023

1836 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە دوێنی ئێوارەوە سوپای عێراق کەمپی شەهید رۆستەم جودییان لە مەخمور گەمارۆ داوە و رێگا نادەن هیچ کەسێک هاتوچۆ بکات. بەوهۆیەشەوە دانیشتوانی کەمپەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، سوپای عێراق دەیەوێت چواردەوری کەمپەکە بکاتە خەندەق و لە دوێنیوە رێگا بە کەس نادەن هاتوچۆ بکات لە ناو کەمپەکەدا.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، لە ئێستادا سوپای عێراق تەنها سێ کاتژمێر مۆڵەتی داوە بە دانیشتوانی کەمپەکە تا ئەو بڕیارەی دراوە قبوڵی بکەن و دەبێت دانیشتوانی کەمپەکە تەنها لە یەک رێگاوە هاتوچۆ بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، کەمپی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور کوردانی باکوری کوردستانی تێدایە و لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان کراوە.

رزگار کۆچەر، هەولێر













گەلەری